نەورۆز
🌹نەورۆز🌹 جەژنی نەورۆز کۆنترین جەژنە کەلەناو گەلی کورددا جێگایەکی بەرز و پیرۆزی هەیە ،هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا گشت کوردستان بە جلوبەرگی کوردی و خواردنی کوردەواری ڕوو لە دەشت و دەر دەکەن وبەئاهەنگ و گۆرانی پێشوازی لەم ڕۆژە پیرۆزە دەکەن و ئاگردەکەنەوە کەڕەمزی سەرکەوتن وهیواکانی کورد بووە لەدێر زەمانەوە. نەورۆز واتە [ڕۆژێکی نوێ] کە سەرەتای ساڵی نوێی کوردییە وسەرەتای وەرزی بەهار و کۆتای هاتنی سەرما و سۆڵەی زستانە ،هەزاران ساڵە گەلی کورد ئاهەنگ دەگێڕێت بەم بۆنەیەوە، وبەجەژنێکی نەتەوایەتی ونیشتیمانی دادەنرێت لە مێژووی کورددا، ئەو چیرۆکانەی کەدەربارەی نەورۆز دەگێڕدرێتەوە ، ئاماژە بە سەرکەوتنی هێزی ئاشتی و خاوەن ماف و زۆر لێکراوان دەدات بەسەر دوژمن و زۆرداری خوێنڕێژدا، بۆ ئەو مەبەستە لەسەر لوتکەی چیا سەرکەشەکانی کوردستان،ئاگری سەرکەوتنیان کردووەتەوە ، وەک نیشانەیەک بۆ کۆتایی هاتنی ستەم و نادادپەروەری وسەرکەوتنی هێزی ڕووناکی بەسەر هێزی تاریکیدا. جەژنی نەورۆز نامەی خۆشەویستی و ئاشتییە لەلایەن میللەتێکەوە کە گشت مافەکانی لێ زەوت کراوە وسەردەمێکی دوور و درێژە...