لێبوردەیی
🌹لێبوردەیی🌹
(لێبوردەیی) بریتیە لە لەبیرکردنی ڕابردووی تاڵ بەتەواوی ئارەزووەکانمانەوە، بەڕاستی بڕیارێکی گەورەیە، چارەسەری دڵە، بێ ئەوەی جێگایەک و نرخێک بۆ ڕق لێبوونەوە بمێنێت، ئەمە وازهێنانی ئارەزوومەندانەیە لە ئازاردانی کەسانی تر، بەهۆی شتێکەوە کە ڕابردوە و پێویست ناکات گرنگی ئەوتۆی پێ بدرێت.
بێگومان گیانی لێبووردەیی گەورەیە، چونکە هەموومان هەڵە ئەکەین و پێویستمان بە کەسێک دەبێت کە لێمان ببورێت ولەگەڵمان لەسەرخۆبێت، لێبوردەیی شوێنەواری ڕابردوو دەسڕێتەوە و لایدەبات.
خوای بەرزو بێگەرد هەڵمان دەنێت کەلێبووردەبین کە دەفەرمووێ:(والکاظمين الغيظ والعافين عن الناس والله يحب المحسنين )،
واته:ئەو کەسانەی ڕقیان دەخۆنەوە و ئەوانەی لەخەڵکی دەبورن وخوای گەوره چاکەکارانی خۆش دەوێت).
بۆیە پێویستە لەسەرمان کە گیانی لێبووردەیی لەخۆماندا پەرە پێ بدەین و کێشە بچووکەکان گەورە نەکەین وگەر کەسی بەرامبەر هەڵەیەکی بەرامبەرمان کرد ئەوە بەگیانێکی لێبووردەییەوە تەماشای هەڵەکەی بکەین و لێی خۆشبین ، چونکە خۆشمان هەڵە دەکەین ، و بۆئەوەی خوای بڵندیش لە گوناهەکانمان ببورێت و کۆمەڵگایەکی لێبووردە و پڕ لە ئاشتی پێکەوە بنێین.
تعليقات
إرسال تعليق
کۆمێنتێ بنووسە بۆ ئەوەی هانمان بدەین یان بۆ هەر ڕەخنەیەک تابتوانین بەشێوەیەکی باشتر بابەتەکان پێشکەش بکەین.
اکتب تعلیقا لتشجعنا او لأي نقد لکي نقدم المواضيع بشكل افضل