المشاركات

عرض المشاركات من يناير, 2021

ئینتەرنێت

     🌷ئینتەرنێت🌷 تۆڕی ئینتەرنێت دادەنرێت بەگەورەترین داهێنراوەکان کە خزمەتگوزاری پێشکەشکردووە بەمرۆڤ ، بەهۆیە هەموو زانیاریەکان لەبەردەستدایە وبەدەستهێنانی‌ ئاسانە، هەروەکو چۆن بەشداری کردووە لە پێشخستنی هۆکارە زانستیەکان ، گەیاندن ، پزیشکی ، ئەندازیاری ، ئاسمان و گەردوونزانی و بازرگانی، وماوەی درێژی نێوان وڵاتانی کەم کردۆتەوە بەوەی  دەتوانین لەدوورەوە پەیوەندی بکەین یان ئەو زانیاریانەی کە دەمانەوێت بەدەستی بهێنین لەکاتێکدا ئێمە لەشوێنی خۆماندا دانیشتووین. لەگەڵ زۆری دەرکەوتە زانیاریەکان و داهێنراوە زاستییەکان و تەکنەلۆجیا ، دەرکەوتنی ئینتەرنێت بەجیاواز و نموونەیی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە. پاکی وبێگەردی بۆ ئەو خوایەی بەم ئەندازە گەورەیە زانیاری بەمرۆڤ داوە . وای لێهاتووە ئینتەرنێت بەشێکی گرنگی ژیانمانە ولێی جیانابێتەوە ، وبەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و زانستی. دەتوانرێت ئینتەرنێت بەکاربهێنرێت لەبواری سەربازی ، ڕێکخستنی سوپا، مەشق پێکردن، تەنانەت لە شێوازی سیخوڕی لەسەر وڵات و سوپاکەی.       🌹DOCTOR🌹

شەهید

            🌷شەهید🌷 شەهید ئەو کەسەیە کەگیانی بەخت دەکات لەڕێگای خوا و نامووس و نیشتیمان ، بەگرانترینی ئەوەی کە خاوەنێتی گیانی پاک و پیرۆزی کەپێوانەناکرێت بەجیهان و ئەوەی تیایەتی، ئەو زیندووە و نامرێت ، دەمێنێتەوە لەبەهەشتی نەبڕاوە وخۆشی تیا دەبینێت. هەرچەندە باسی شەهید و خۆبەختکردن بکەین ناتوانین بەشێوەیەکی ڕەها پیاهەڵبدەین ، و هەست بکەین بەباشترین و بەرزترین کاریان ، چونکە گەورەیی قوربانیدانیان لەسەروو هەموو پیاهەدانێکەوەیە، و مرۆڤ دەستەوەستانە لەهەمبەر ئەو قوربانیەدا. هەموو دڵۆپێک خوێن درەختەکانی نیشتمان ئاودەدات و بەرزو بڵندیان دەکات و لقی تازە لەو دارانە چەکەرە دەکات ،وهەموو گیانی شەهیدێک کۆتی ستەمکاران دەشکێنێت ،نیشتیمان سەر دادەنەوێنێت بۆ بەرز ڕاگرتنی گیانی ئازاکانی ، وە خۆر ئاوا دەبێت بەغەمباری و داخەوە بۆ گیانیان. ئەگەر بمانەوێ نیشتیمانمان و زێدی باب و باپیرانمان بە خۆڕاگری و بەهێزی بمێننەوە و پارێزگاری لە شکۆمەندیمان بکەن ،پێویستە ئامادەبین بۆ پێشکەشکردنی ڕۆح و گیانمان لەپێناویدا. لەکۆتاییدا دەڵێم پێویستە یادی شەهیدان بکەین و باسیان بکەین بۆ نەوە...

ڕاوێژکردن

      🌹ڕاوێژکردن🌹 ڕاوێژکردن کرداری وەرگرتنی بۆچوونەکانە لەکەسانی پسپۆڕ ، یان ئەوانەی شارەزای کایەکانی ژیانن، ئەمە دەبێتە هۆی گەیشتن بە بڕیاردان بەباشترین شێوە. مرۆڤ هەرچەندە گەیشتبێتە فراوانیەکی بیر و بۆچوون، و سەرکەوتن لەژیریدا، کاتی وادەبێت پێویستی بە ڕاوێژکردن هەیە لەگەڵ کەسانی تر کە خاوەن ژیرین، و خاوەن تاقیکردنەوەن لەچارەسەری کێشەکانی. ئەگەر ڕاوێژت بەکەسانی ژیر کرد ئەوە ژیریەکەی بەدەست دەهێنی بۆ خۆت، ژیری مرۆڤ جاری وایە توانای بەئاگابوونی نییە لەهەموو شتێکدا، شارەزابێت لە ناڕوونەکاندا، ئەگەر پەنای بردە بەر بۆچوونەکانی خەڵکانی تر دڵنیا دەبێت لەکەوتن و زەرەرکردن و تەواوی و پێکان بۆخۆی دەستەبەر دەکات ، ڕاوێژکردن ڕووناکیەکی جادووییە ، ڕێگای تاریک بۆخەڵکی ڕۆشندەکاتەوە، ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، بێ ئەوەی هەوڵێکی زۆر و ماندووبوونێکی تاقەت پڕوکێنی بوێت. دەبێت ئەوە لەبیر نەکەین ڕاوێژپێکراو دەبێت متمانەی هەبێت ، هەروەکو پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمووێت:(ڕاوێژپێکراو متمانە پێکراوە). ڕاوێژکردن مرۆڤ دەحەوێنێتەوە ئەگەر کەوتە هەڵەیش، چونکه لەوکاتەدا خۆی بەتاوانبار نازانێت، ڕاوێژکردن ...