شەهید
🌷شەهید🌷
شەهید ئەو کەسەیە کەگیانی بەخت دەکات لەڕێگای خوا و نامووس و نیشتیمان ، بەگرانترینی ئەوەی کە خاوەنێتی گیانی پاک و پیرۆزی کەپێوانەناکرێت بەجیهان و ئەوەی تیایەتی، ئەو زیندووە و نامرێت ، دەمێنێتەوە لەبەهەشتی نەبڕاوە وخۆشی تیا دەبینێت.
هەرچەندە باسی شەهید و خۆبەختکردن بکەین ناتوانین بەشێوەیەکی ڕەها پیاهەڵبدەین ، و هەست بکەین بەباشترین و بەرزترین کاریان ، چونکە گەورەیی قوربانیدانیان لەسەروو هەموو پیاهەدانێکەوەیە، و مرۆڤ دەستەوەستانە لەهەمبەر ئەو قوربانیەدا.
هەموو دڵۆپێک خوێن درەختەکانی نیشتمان ئاودەدات و بەرزو بڵندیان دەکات و لقی تازە لەو دارانە چەکەرە دەکات ،وهەموو گیانی شەهیدێک کۆتی ستەمکاران دەشکێنێت ،نیشتیمان سەر دادەنەوێنێت بۆ بەرز ڕاگرتنی گیانی ئازاکانی ، وە خۆر ئاوا دەبێت بەغەمباری و داخەوە بۆ گیانیان.
ئەگەر بمانەوێ نیشتیمانمان و زێدی باب و باپیرانمان بە خۆڕاگری و بەهێزی بمێننەوە و پارێزگاری لە شکۆمەندیمان بکەن ،پێویستە ئامادەبین بۆ پێشکەشکردنی ڕۆح و گیانمان لەپێناویدا.
لەکۆتاییدا دەڵێم پێویستە یادی شەهیدان بکەین و باسیان بکەین بۆ نەوەکانی داهاتوو ، هەتا بزانن لەپێش ئەماندا کەسانێک بەسەر زەویدا ڕۆشتوون کە لەمان بەڕێزتربوون.
تعليقات
إرسال تعليق
کۆمێنتێ بنووسە بۆ ئەوەی هانمان بدەین یان بۆ هەر ڕەخنەیەک تابتوانین بەشێوەیەکی باشتر بابەتەکان پێشکەش بکەین.
اکتب تعلیقا لتشجعنا او لأي نقد لکي نقدم المواضيع بشكل افضل