ئینتەرنێت

     🌷ئینتەرنێت🌷

تۆڕی ئینتەرنێت دادەنرێت بەگەورەترین داهێنراوەکان کە خزمەتگوزاری پێشکەشکردووە بەمرۆڤ ، بەهۆیە هەموو زانیاریەکان لەبەردەستدایە وبەدەستهێنانی‌ ئاسانە، هەروەکو چۆن بەشداری کردووە لە پێشخستنی هۆکارە زانستیەکان ، گەیاندن ، پزیشکی ، ئەندازیاری ، ئاسمان و گەردوونزانی و بازرگانی، وماوەی درێژی نێوان وڵاتانی کەم کردۆتەوە بەوەی  دەتوانین لەدوورەوە پەیوەندی بکەین یان ئەو زانیاریانەی کە دەمانەوێت بەدەستی بهێنین لەکاتێکدا ئێمە لەشوێنی خۆماندا دانیشتووین.

لەگەڵ زۆری دەرکەوتە زانیاریەکان و داهێنراوە زاستییەکان و تەکنەلۆجیا ، دەرکەوتنی ئینتەرنێت بەجیاواز و نموونەیی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە. پاکی وبێگەردی بۆ ئەو خوایەی بەم ئەندازە گەورەیە زانیاری بەمرۆڤ داوە .

وای لێهاتووە ئینتەرنێت بەشێکی گرنگی ژیانمانە ولێی جیانابێتەوە ، وبەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و زانستی.

دەتوانرێت ئینتەرنێت بەکاربهێنرێت لەبواری سەربازی ، ڕێکخستنی سوپا، مەشق پێکردن، تەنانەت لە شێوازی سیخوڕی لەسەر وڵات و سوپاکەی.


      🌹DOCTOR🌹


تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

پاراستنی ژینگە

لێبوردەیی

نەورۆز