المشاركات

عرض المشاركات من ديسمبر, 2020

پێنووس

          🌸پێنووس🌸 لەهۆکاری پێشکەوتنی ژیان، دروستبوونی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ، وە هۆکاری لێکتێگەیشتن لەگەڵ خەڵکانی تردا، داهێنانی پێنووس ئەو هۆکارە گرنگەیە کە  بووە هۆی پەیوەندی و لێکتێگەیشتن لەنێوان کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەسەر زەوی. لەکاتێکدا ژیان پێشدەکەوێت لەگەڵ دەرکەوتنی شار و کۆمەڵگا شارستانییەکان ، وە گرنگیدان بە بازرگانی ، وە دەرکەوتنی جۆرەها هۆکاری گواستنەوە و کەشتی لێکتێگەیشتن دەبێت، پێنووس دەرکەوت وە نووسین لەسەر پارچە قوڕی سورکراوە و لەسەر پێستە وهەندێ شتی تر پاشان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێشکەوت لەبەر دەورە گەورەکەی لەژیاندا. پێنووس شوێنی گەورەی خۆی هەیە ، ئەو یەکەم شتە کە پەروەردگار دروستی کردووە ئەمەیش لەبەر ئەوەیە خەڵکی هەڵبنێت لەسەر فێربوون لە منداڵیەوە هەتا هەموو کاتەکانی بەسەربردنی ژیان. هەرکەسێک بیربکاتەوە لەسەر کاغەز پێنووس بگرێت بە دەستیەوە سەرکەوتوتر دەبێت لەکەسانی تر وە وتەکانی کاریگەرتر دەبن لەسەر خەڵکی ، پێنووس هۆیەکە لە هۆکارەکانی ڕاگرتنی ژیان ، بە پێنووس پارێزگاری لەمافەکان دەکرێت ، گرێبەست و پەیمانەکان بەهێز دەکات ، وە فەرمانی دادوەر و قازیە ...

لێبوردەیی

        🌹لێبوردەیی🌹 (لێبوردەیی) بریتیە لە لەبیرکردنی ڕابردووی تاڵ بەتەواوی ئارەزووەکانمانەوە، بەڕاستی بڕیارێکی گەورەیە، چارەسەری دڵە، بێ ئەوەی جێگایەک و نرخێک بۆ ڕق لێبوونەوە بمێنێت، ئەمە وازهێنانی ئارەزوومەندانەیە لە ئازاردانی کەسانی تر، بەهۆی شتێکەوە کە ڕابردوە و پێویست ناکات گرنگی ئەوتۆی پێ بدرێت. بێگومان گیانی لێبووردەیی گەورەیە، چونکە هەموومان هەڵە ئەکەین و پێویستمان بە کەسێک دەبێت کە لێمان ببورێت ولەگەڵمان لەسەرخۆبێت، لێبوردەیی شوێنەواری ڕابردوو دەسڕێتەوە و لایدەبات. خوای بەرزو بێگەرد هەڵمان دەنێت کەلێبووردەبین کە دەفەرمووێ:(والکاظمين الغيظ والعافين عن الناس والله يحب المحسنين )،  واته:ئەو کەسانەی ڕقیان دەخۆنەوە و ئەوانەی لەخەڵکی دەبورن وخوای گەوره چاکەکارانی خۆش دەوێت). بۆیە پێویستە لەسەرمان کە گیانی لێبووردەیی لەخۆماندا پەرە پێ بدەین و کێشە بچووکەکان گەورە نەکەین وگەر کەسی بەرامبەر هەڵەیەکی بەرامبەرمان کرد ئەوە بەگیانێکی لێبووردەییەوە تەماشای هەڵەکەی بکەین و لێی خۆشبین ، چونکە خۆشمان هەڵە دەکەین ، و بۆئەوەی خوای بڵندیش لە گوناهەکانمان ببورێت و کۆمەڵگای...

پاراستنی ژینگە

 🌿پاراستنی ژینگە🌴 مەبەست لە ووشەی (ژینگە) بریتیە لەو ناوەندەی کەمرۆڤ تێیدا گوزەران دەکات و سەرجەم هۆکارەکانی ژیانی تێدا دەستەبەر دەکرێت ،وەک ئاووهەوا و خاک. هەموو ساڵێک دۆستانی هەرێمی کوردستان لە(16)ی نیسان یادی بۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان بەرز ڕادەگرن ، ئەم بیرەوەریە هەموو ساڵێک زیاتر هۆشیاری بە مرۆڤی کورد دەدات بۆئەوەی زیاتر ژینگە بپارێرێ و بە پاکی ڕای بگرێ. بێگومان پیسبوونی ژینگە یەکێکە لە مەترسیدارترین نەهامەتی کەڕووبەڕووی مرۆڤ دەبێتەوە بە تایبەتی گەشتیارەکان، لەهەمان کاتدا دەبێتە هۆی شێواندن و ناشرینکردنی سیمای شارستانیەت و بڵاوبوونەوەی جۆرەها نەخۆشی. ژینگەش چەند جۆرێکە وەک: [ژینگەی سروشتی] کە پێکهاتووە لە زیندەوەر و ڕووەک ئەویش خوای گەورە و میهرەبان بە شێوەیەکی هاوسەنگ دروستی کردووە، وهەروەها جۆری تری هەیە ، کەپێی دەڵێن ژینگەی دروستکراو یان ژینگەی مەدەنی ، وەک پیشەسازی کە سەرجەم دامەزراوە کۆمەڵایەتی و ئابووریەکان دەگرێتەوە،. ئینجا ئەوەی جێگای سەرنج ڕاکێشانە پێویستە لەم ڕوانگەوە هاوکاری جددی هەبێت لەنێوان چینەکانی کۆمەڵ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەپێناو زیادکردنی بایەخ پێد...

پەڕتووکخانە

        🍀پەڕتووکخانە🍀 کتێب یەکێکە لە تەواوکەرەکانی ژیان، هاوڕێیەکی بەسوودی ڕۆژانەی مرۆڤە و دەتوانێت ڕابردوو و ئێستا و ئایندەشمان بخاتە بەردەست دوو توێی لاپەڕەکانی، سەربووردە و چیرۆکی خۆشی پێشینان و پەیامی زانستی و سامان و کەلەپووری باو و باپیرانی گرتۆتە خۆ، کە بەهۆی پەڕتووکەوە لە لەیادچوونەوە و لەناوچوون دەپارێزرێت. بۆئەوەی پارێزگاری لە گەنجینەی بیرو هۆش و زانیاری و شەونخونی زانایان و بوێژان و ئەدیبان کە تەمەنی خۆیان لەپێناویدا  بەسەربردووە وسوود لەو گەنجینەیە وەربگرین پێویستە کتێبەکان لەپەڕتووکخانە بپارێزین وجێی ئاماژەشە مرۆڤ هەر لەکۆنەوە هەوڵیداوە کە پەڕتووکخانە دروست بکات و پارێزگاری لە نووسینەکانی بکات. پەڕتووک خانەی [ئاشووربانیباڵ] لەدۆڵی زێدا (میزۆپۆتامیا) کەیەکەمین پەڕتووکخانە بووە لە مێژوودا دروست کراوە ،ئەمە باشترین بەڵگەیە ، که دەیسەلمێنێت مرۆڤ لەو  سەردەمەدا گرنگی بە پەڕتووک و پەڕتووک خانە داوە.         🌹 DOCTOR🌹

نەورۆز

          🌹نەورۆز🌹 جەژنی نەورۆز کۆنترین جەژنە کەلەناو گەلی کورددا جێگایەکی بەرز و پیرۆزی هەیە ،هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا گشت کوردستان بە جلوبەرگی کوردی و خواردنی کوردەواری ڕوو لە دەشت و دەر دەکەن وبەئاهەنگ و گۆرانی پێشوازی لەم ڕۆژە پیرۆزە دەکەن و ئاگردەکەنەوە کەڕەمزی سەرکەوتن وهیواکانی کورد بووە لەدێر زەمانەوە. نەورۆز واتە [ڕۆژێکی نوێ] کە سەرەتای ساڵی نوێی کوردییە وسەرەتای وەرزی بەهار و کۆتای هاتنی سەرما  و سۆڵەی زستانە ،هەزاران ساڵە گەلی کورد ئاهەنگ دەگێڕێت بەم بۆنەیەوە، وبەجەژنێکی نەتەوایەتی ونیشتیمانی دادەنرێت لە مێژووی کورددا، ئەو چیرۆکانەی کەدەربارەی نەورۆز دەگێڕدرێتەوە ، ئاماژە بە سەرکەوتنی هێزی ئاشتی و خاوەن ماف و زۆر لێکراوان دەدات بەسەر دوژمن و زۆرداری خوێنڕێژدا، بۆ ئەو مەبەستە لەسەر لوتکەی چیا سەرکەشەکانی کوردستان،ئاگری سەرکەوتنیان کردووەتەوە ، وەک نیشانەیەک بۆ کۆتایی هاتنی ستەم و نادادپەروەری وسەرکەوتنی هێزی ڕووناکی بەسەر هێزی تاریکیدا. جەژنی نەورۆز نامەی خۆشەویستی و ئاشتییە لەلایەن میللەتێکەوە کە گشت مافەکانی لێ زەوت کراوە وسەردەمێکی دوور و درێژە...

ڕاستگۆیی

          [ڕاستگۆیی]  🌴 ڕاستگۆیی ڕەوشتێکی پیرۆزە، کاری مرۆڤی ڕێزدار و باشە، مرۆڤ پێی سەرفراز و خۆشەویست دەبێت و خەڵک باوەڕی پێ دەکەن  ،کورد دەڵێت:(ڕاست بە و بە ڕێگای شێردا بڕۆ). [ڕاستگۆیی ]سیفەتێکە دەبێت لەهەموو ژیانماندا پابەندبین پێوەی و دەبێ هەوڵ بدەین کە بەکەسێکی ڕاستگۆ بناسرێین   چونکە ڕاستگۆیی گیروگرفتەکانی ژیانمان بۆ چارەسەر دەکات و لەتەنگانەدا ڕزگارمان دەکات و دوورمان دەکاتەوە لەگشت سیفەتە نالەبارەکان . پێغمبەرمان (د.خ) تەنانەت پێش پێغەمبەرایەتیش لەناو هۆزەکەی خۆیدا بە(صادق الأمین ) ناسراو بووە واتە(ڕاستگۆی دەست پاک) ،بۆیە پێویستە لەسەرمان کە شوێنی پێغمبەرەکەمان بکەوین و ڕەوشتی ڕاستگۆیی بپۆشین و خۆمان لە درۆ بپارێزین بۆ ئەوەی باوک و دایک و خوشک وبرا و هاوڕێ و مامۆستاکانمان باوەڕمان پێ بکەن و هاوکاریمان بکەن🍁🍁       ‌                   🌹🌹DOCTOR🌷🌷

(هەموو باشێک جوانە، بەڵام مەرج نییە هەموو جوانێک باش بێت

 [هەموو باشێک جوانە بەڵام مەرج نییە هەموو جوانێک باش بێت] 🌷مرۆڤ پێویستە لەژیانیدا سیفەتی باش لەناخ و کردەوەکانیدا هەبێت بۆئەوەی بەجوان بناسرێت، جوانی لەبەژن وباڵا و لەش و لاری ڕێکو پێکدایە ،لەبیری ڕووناک و هەستی بڵند و کردەوەی شیریندایە، لە خۆشەویستیدایە ،لەیەکێتی و یارمەتیدایە،لە نەهێشتنی نەخوێندەواری و هەژاری و دەردەداریدایە. جوانی لەوەدایە کە خەمخۆری خەڵک بیت ودەستی یارمەتی بۆدەوروبەرت درێژ بکەیت لەکاتی تەنگانەدا وئەم سیفەتانە لەکەسانی ڕەوشت بەرزدا کۆدەبێتەوە، پێغەمبەر(د.خ) کاتێک تەماشای خۆی دەکرد لە ئاوێنەدا دەیفەرموو(اللهم کما أحسنت خلقي فحسن خُلقي) واتە [خودایە چۆن لەشمت جوان و ڕێک دروستکردووە، ڕەوشتیشم جوان بکەی. کەواتە بۆ ئەوەی بەجوانی بناسرێین پێویستە ئەم سیفەتانە لەناخ و هەست وکردەوەکانماندا ڕەنگ بداتەوە.🌹                        🌹🌹DOCTOR🌷🌷    

دایک

                                                        [دایک] لەم جیهانەدا کە تایبەتە بە ژیانمانەوە سەرەڕای جیاوازی لە     بیر و بۆچوون و نەتەوە وشوێنی نیشتەجێبوونمان،بەڵام ئەوەی کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کۆکە لەسەری ،ئەوەیە کە پیرۆزترین وناسکترین ووشەی ناو فەرهەنگی زمانی هەموو میللەتێک ووشەی (دایک)ە، ئەو بوونەوەرەی کە هەر لەسەرەتاوە پەروەردگار بەسەرچاوەی سۆز و بەزەیی و لێبووردەیی خوڵقاندوویەتی. بەڵی زمان و پێنووس لەئاست ووشەی (دایک)دەستە وەستان دەمێنن،لەهەڵبژاردنی جوانترین و ڕازاوەترین ووشە و شایستەترین وەسف بۆ ئەو مرۆڤە خۆنەویست و ماندوو نەناسە. هەتا نووکی خامە لەتوانادا بێت دەتوانین ووشەی جوان و ڕازاوە بهۆنینەوە بۆ ئەم بابەتە،چونکە دایک سەرچاوەی بەخشندەیی بێ سنوورە،هەر ئەویشە وەک سەربازێکی ون      شەونخونیمان لەگەڵدا دەکات ،لەپێناو ژیانێکی خۆش و پڕ کامەرانی بۆ نەوەکانی،دایک مەرهەمێکە کە ساڕێژکەری برینەکانمانە و لەئازارە...