پەڕتووکخانە
🍀پەڕتووکخانە🍀
کتێب یەکێکە لە تەواوکەرەکانی ژیان، هاوڕێیەکی بەسوودی ڕۆژانەی مرۆڤە و دەتوانێت ڕابردوو و ئێستا و ئایندەشمان بخاتە بەردەست دوو توێی لاپەڕەکانی، سەربووردە و چیرۆکی خۆشی پێشینان و پەیامی زانستی و سامان و کەلەپووری باو و باپیرانی گرتۆتە خۆ، کە بەهۆی پەڕتووکەوە لە لەیادچوونەوە و لەناوچوون دەپارێزرێت.
بۆئەوەی پارێزگاری لە گەنجینەی بیرو هۆش و زانیاری و شەونخونی زانایان و بوێژان و ئەدیبان کە تەمەنی خۆیان لەپێناویدا بەسەربردووە وسوود لەو گەنجینەیە وەربگرین پێویستە کتێبەکان لەپەڕتووکخانە بپارێزین وجێی ئاماژەشە مرۆڤ هەر لەکۆنەوە هەوڵیداوە کە پەڕتووکخانە دروست بکات و پارێزگاری لە نووسینەکانی بکات.
پەڕتووک خانەی [ئاشووربانیباڵ] لەدۆڵی زێدا (میزۆپۆتامیا) کەیەکەمین پەڕتووکخانە بووە لە مێژوودا دروست کراوە ،ئەمە باشترین بەڵگەیە ، که دەیسەلمێنێت مرۆڤ لەو
سەردەمەدا گرنگی بە پەڕتووک و پەڕتووک خانە داوە.
تعليقات
إرسال تعليق
کۆمێنتێ بنووسە بۆ ئەوەی هانمان بدەین یان بۆ هەر ڕەخنەیەک تابتوانین بەشێوەیەکی باشتر بابەتەکان پێشکەش بکەین.
اکتب تعلیقا لتشجعنا او لأي نقد لکي نقدم المواضيع بشكل افضل