المشاركات

ئینتەرنێت

     🌷ئینتەرنێت🌷 تۆڕی ئینتەرنێت دادەنرێت بەگەورەترین داهێنراوەکان کە خزمەتگوزاری پێشکەشکردووە بەمرۆڤ ، بەهۆیە هەموو زانیاریەکان لەبەردەستدایە وبەدەستهێنانی‌ ئاسانە، هەروەکو چۆن بەشداری کردووە لە پێشخستنی هۆکارە زانستیەکان ، گەیاندن ، پزیشکی ، ئەندازیاری ، ئاسمان و گەردوونزانی و بازرگانی، وماوەی درێژی نێوان وڵاتانی کەم کردۆتەوە بەوەی  دەتوانین لەدوورەوە پەیوەندی بکەین یان ئەو زانیاریانەی کە دەمانەوێت بەدەستی بهێنین لەکاتێکدا ئێمە لەشوێنی خۆماندا دانیشتووین. لەگەڵ زۆری دەرکەوتە زانیاریەکان و داهێنراوە زاستییەکان و تەکنەلۆجیا ، دەرکەوتنی ئینتەرنێت بەجیاواز و نموونەیی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە. پاکی وبێگەردی بۆ ئەو خوایەی بەم ئەندازە گەورەیە زانیاری بەمرۆڤ داوە . وای لێهاتووە ئینتەرنێت بەشێکی گرنگی ژیانمانە ولێی جیانابێتەوە ، وبەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و زانستی. دەتوانرێت ئینتەرنێت بەکاربهێنرێت لەبواری سەربازی ، ڕێکخستنی سوپا، مەشق پێکردن، تەنانەت لە شێوازی سیخوڕی لەسەر وڵات و سوپاکەی.       🌹DOCTOR🌹

شەهید

            🌷شەهید🌷 شەهید ئەو کەسەیە کەگیانی بەخت دەکات لەڕێگای خوا و نامووس و نیشتیمان ، بەگرانترینی ئەوەی کە خاوەنێتی گیانی پاک و پیرۆزی کەپێوانەناکرێت بەجیهان و ئەوەی تیایەتی، ئەو زیندووە و نامرێت ، دەمێنێتەوە لەبەهەشتی نەبڕاوە وخۆشی تیا دەبینێت. هەرچەندە باسی شەهید و خۆبەختکردن بکەین ناتوانین بەشێوەیەکی ڕەها پیاهەڵبدەین ، و هەست بکەین بەباشترین و بەرزترین کاریان ، چونکە گەورەیی قوربانیدانیان لەسەروو هەموو پیاهەدانێکەوەیە، و مرۆڤ دەستەوەستانە لەهەمبەر ئەو قوربانیەدا. هەموو دڵۆپێک خوێن درەختەکانی نیشتمان ئاودەدات و بەرزو بڵندیان دەکات و لقی تازە لەو دارانە چەکەرە دەکات ،وهەموو گیانی شەهیدێک کۆتی ستەمکاران دەشکێنێت ،نیشتیمان سەر دادەنەوێنێت بۆ بەرز ڕاگرتنی گیانی ئازاکانی ، وە خۆر ئاوا دەبێت بەغەمباری و داخەوە بۆ گیانیان. ئەگەر بمانەوێ نیشتیمانمان و زێدی باب و باپیرانمان بە خۆڕاگری و بەهێزی بمێننەوە و پارێزگاری لە شکۆمەندیمان بکەن ،پێویستە ئامادەبین بۆ پێشکەشکردنی ڕۆح و گیانمان لەپێناویدا. لەکۆتاییدا دەڵێم پێویستە یادی شەهیدان بکەین و باسیان بکەین بۆ نەوە...

ڕاوێژکردن

      🌹ڕاوێژکردن🌹 ڕاوێژکردن کرداری وەرگرتنی بۆچوونەکانە لەکەسانی پسپۆڕ ، یان ئەوانەی شارەزای کایەکانی ژیانن، ئەمە دەبێتە هۆی گەیشتن بە بڕیاردان بەباشترین شێوە. مرۆڤ هەرچەندە گەیشتبێتە فراوانیەکی بیر و بۆچوون، و سەرکەوتن لەژیریدا، کاتی وادەبێت پێویستی بە ڕاوێژکردن هەیە لەگەڵ کەسانی تر کە خاوەن ژیرین، و خاوەن تاقیکردنەوەن لەچارەسەری کێشەکانی. ئەگەر ڕاوێژت بەکەسانی ژیر کرد ئەوە ژیریەکەی بەدەست دەهێنی بۆ خۆت، ژیری مرۆڤ جاری وایە توانای بەئاگابوونی نییە لەهەموو شتێکدا، شارەزابێت لە ناڕوونەکاندا، ئەگەر پەنای بردە بەر بۆچوونەکانی خەڵکانی تر دڵنیا دەبێت لەکەوتن و زەرەرکردن و تەواوی و پێکان بۆخۆی دەستەبەر دەکات ، ڕاوێژکردن ڕووناکیەکی جادووییە ، ڕێگای تاریک بۆخەڵکی ڕۆشندەکاتەوە، ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، بێ ئەوەی هەوڵێکی زۆر و ماندووبوونێکی تاقەت پڕوکێنی بوێت. دەبێت ئەوە لەبیر نەکەین ڕاوێژپێکراو دەبێت متمانەی هەبێت ، هەروەکو پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمووێت:(ڕاوێژپێکراو متمانە پێکراوە). ڕاوێژکردن مرۆڤ دەحەوێنێتەوە ئەگەر کەوتە هەڵەیش، چونکه لەوکاتەدا خۆی بەتاوانبار نازانێت، ڕاوێژکردن ...

پێنووس

          🌸پێنووس🌸 لەهۆکاری پێشکەوتنی ژیان، دروستبوونی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ، وە هۆکاری لێکتێگەیشتن لەگەڵ خەڵکانی تردا، داهێنانی پێنووس ئەو هۆکارە گرنگەیە کە  بووە هۆی پەیوەندی و لێکتێگەیشتن لەنێوان کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەسەر زەوی. لەکاتێکدا ژیان پێشدەکەوێت لەگەڵ دەرکەوتنی شار و کۆمەڵگا شارستانییەکان ، وە گرنگیدان بە بازرگانی ، وە دەرکەوتنی جۆرەها هۆکاری گواستنەوە و کەشتی لێکتێگەیشتن دەبێت، پێنووس دەرکەوت وە نووسین لەسەر پارچە قوڕی سورکراوە و لەسەر پێستە وهەندێ شتی تر پاشان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێشکەوت لەبەر دەورە گەورەکەی لەژیاندا. پێنووس شوێنی گەورەی خۆی هەیە ، ئەو یەکەم شتە کە پەروەردگار دروستی کردووە ئەمەیش لەبەر ئەوەیە خەڵکی هەڵبنێت لەسەر فێربوون لە منداڵیەوە هەتا هەموو کاتەکانی بەسەربردنی ژیان. هەرکەسێک بیربکاتەوە لەسەر کاغەز پێنووس بگرێت بە دەستیەوە سەرکەوتوتر دەبێت لەکەسانی تر وە وتەکانی کاریگەرتر دەبن لەسەر خەڵکی ، پێنووس هۆیەکە لە هۆکارەکانی ڕاگرتنی ژیان ، بە پێنووس پارێزگاری لەمافەکان دەکرێت ، گرێبەست و پەیمانەکان بەهێز دەکات ، وە فەرمانی دادوەر و قازیە ...

لێبوردەیی

        🌹لێبوردەیی🌹 (لێبوردەیی) بریتیە لە لەبیرکردنی ڕابردووی تاڵ بەتەواوی ئارەزووەکانمانەوە، بەڕاستی بڕیارێکی گەورەیە، چارەسەری دڵە، بێ ئەوەی جێگایەک و نرخێک بۆ ڕق لێبوونەوە بمێنێت، ئەمە وازهێنانی ئارەزوومەندانەیە لە ئازاردانی کەسانی تر، بەهۆی شتێکەوە کە ڕابردوە و پێویست ناکات گرنگی ئەوتۆی پێ بدرێت. بێگومان گیانی لێبووردەیی گەورەیە، چونکە هەموومان هەڵە ئەکەین و پێویستمان بە کەسێک دەبێت کە لێمان ببورێت ولەگەڵمان لەسەرخۆبێت، لێبوردەیی شوێنەواری ڕابردوو دەسڕێتەوە و لایدەبات. خوای بەرزو بێگەرد هەڵمان دەنێت کەلێبووردەبین کە دەفەرمووێ:(والکاظمين الغيظ والعافين عن الناس والله يحب المحسنين )،  واته:ئەو کەسانەی ڕقیان دەخۆنەوە و ئەوانەی لەخەڵکی دەبورن وخوای گەوره چاکەکارانی خۆش دەوێت). بۆیە پێویستە لەسەرمان کە گیانی لێبووردەیی لەخۆماندا پەرە پێ بدەین و کێشە بچووکەکان گەورە نەکەین وگەر کەسی بەرامبەر هەڵەیەکی بەرامبەرمان کرد ئەوە بەگیانێکی لێبووردەییەوە تەماشای هەڵەکەی بکەین و لێی خۆشبین ، چونکە خۆشمان هەڵە دەکەین ، و بۆئەوەی خوای بڵندیش لە گوناهەکانمان ببورێت و کۆمەڵگای...

پاراستنی ژینگە

 🌿پاراستنی ژینگە🌴 مەبەست لە ووشەی (ژینگە) بریتیە لەو ناوەندەی کەمرۆڤ تێیدا گوزەران دەکات و سەرجەم هۆکارەکانی ژیانی تێدا دەستەبەر دەکرێت ،وەک ئاووهەوا و خاک. هەموو ساڵێک دۆستانی هەرێمی کوردستان لە(16)ی نیسان یادی بۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان بەرز ڕادەگرن ، ئەم بیرەوەریە هەموو ساڵێک زیاتر هۆشیاری بە مرۆڤی کورد دەدات بۆئەوەی زیاتر ژینگە بپارێرێ و بە پاکی ڕای بگرێ. بێگومان پیسبوونی ژینگە یەکێکە لە مەترسیدارترین نەهامەتی کەڕووبەڕووی مرۆڤ دەبێتەوە بە تایبەتی گەشتیارەکان، لەهەمان کاتدا دەبێتە هۆی شێواندن و ناشرینکردنی سیمای شارستانیەت و بڵاوبوونەوەی جۆرەها نەخۆشی. ژینگەش چەند جۆرێکە وەک: [ژینگەی سروشتی] کە پێکهاتووە لە زیندەوەر و ڕووەک ئەویش خوای گەورە و میهرەبان بە شێوەیەکی هاوسەنگ دروستی کردووە، وهەروەها جۆری تری هەیە ، کەپێی دەڵێن ژینگەی دروستکراو یان ژینگەی مەدەنی ، وەک پیشەسازی کە سەرجەم دامەزراوە کۆمەڵایەتی و ئابووریەکان دەگرێتەوە،. ئینجا ئەوەی جێگای سەرنج ڕاکێشانە پێویستە لەم ڕوانگەوە هاوکاری جددی هەبێت لەنێوان چینەکانی کۆمەڵ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەپێناو زیادکردنی بایەخ پێد...

پەڕتووکخانە

        🍀پەڕتووکخانە🍀 کتێب یەکێکە لە تەواوکەرەکانی ژیان، هاوڕێیەکی بەسوودی ڕۆژانەی مرۆڤە و دەتوانێت ڕابردوو و ئێستا و ئایندەشمان بخاتە بەردەست دوو توێی لاپەڕەکانی، سەربووردە و چیرۆکی خۆشی پێشینان و پەیامی زانستی و سامان و کەلەپووری باو و باپیرانی گرتۆتە خۆ، کە بەهۆی پەڕتووکەوە لە لەیادچوونەوە و لەناوچوون دەپارێزرێت. بۆئەوەی پارێزگاری لە گەنجینەی بیرو هۆش و زانیاری و شەونخونی زانایان و بوێژان و ئەدیبان کە تەمەنی خۆیان لەپێناویدا  بەسەربردووە وسوود لەو گەنجینەیە وەربگرین پێویستە کتێبەکان لەپەڕتووکخانە بپارێزین وجێی ئاماژەشە مرۆڤ هەر لەکۆنەوە هەوڵیداوە کە پەڕتووکخانە دروست بکات و پارێزگاری لە نووسینەکانی بکات. پەڕتووک خانەی [ئاشووربانیباڵ] لەدۆڵی زێدا (میزۆپۆتامیا) کەیەکەمین پەڕتووکخانە بووە لە مێژوودا دروست کراوە ،ئەمە باشترین بەڵگەیە ، که دەیسەلمێنێت مرۆڤ لەو  سەردەمەدا گرنگی بە پەڕتووک و پەڕتووک خانە داوە.         🌹 DOCTOR🌹